ئەمساڵیش دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابەشدەکرێت
(0) /
زایەڵە - د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بۆ چاکسازی زانکۆکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران، مانگی ئاب بە نووسراوی فەرمی داوای 7 ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد و ئەوانیش بۆ وەرگرتنی بۆچوون ناردوویانە بۆ وەزارەتی دارایی.
دەشڵێت:"ئێستا نووسراوەکە لەبەردەستی وەزیری داراییە و دوای واژۆکردن ئەویش رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکاتەوە و لەوێوە فەرمانی جێبەجێکردنی دەردەچێت و دوای رێکارەکان ئەمساڵیش وەکو ساڵی رابردوو پاڵپشتی دارایی خوێندکاران دەکرێت".
بڕی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی ناو شار مانگانە 40 هەزار دینارە و بۆ دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: