کەشناسیی:  یەکشەممە بارانبارین لە هـەرێم و ناوەڕاستی عێراق دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان عێراق هـەرێم


Nov 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی شەممە لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەنێوان هەور بۆ نیمچەهەوردا دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای یەکشەممەوە رایگەیاندووە، لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، نیمچەهەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی تاوەباران لە ئێواران و سەبارەت بە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، نمەباران دەستپێدەکات.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەڵێت، "باران و هەورەبروسکە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت."

کامەران کەریم