لایەنگرانی پاریس سانجێرمان جارێکی دیکه پشتیوانی له فەلەستین دەکەن
(0) /
زایەڵە ـــ شەوی ڕابردوو له یاری نێوان پاریس سانجێرمان و ئەتلەتیکۆ هاندەرانی پاریس جارێکی دیکه پشتیوانییان له گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.
"دەبێت فەلەستین ئازاد بکرێت." ئەم ئاڵایە لەلایەن هاندەرانی پاریس بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بەرزکرایەوە لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پارک دوو پرنسی پارسیدا، بوو.
هەوادارانی پاریس کە لە 23 ی ئۆکتۆبەر لە کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئایندهۆڤن پشتیوانی خەڵکی غەززە و لوبنانیان کردبوو شەوی ڕابردوو بوونە دەنگی خەڵکی چەوساوە لە غەززەدا.
هەروەها لافیتەی هاندەرانی پاریس ڕستەی "جەنگ لەسەر گۆڕەپانی تۆپی پێ و ئاشتی لە جیهانە" دەبینرا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: