لەبارەی ڕاگرتنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ ڕونكردنەوە دەدرێت
(0) /
زایەڵە - ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەمال ڕانەگیراوە و كارەكانی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن.
وتیشی، ئەگەر كێشەك بۆ پڕۆژەكە هەبێت ئەوا كێشەكە داراییە و پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و شارەوانی و پلاندانانەوەیە.
هێمای بەوەشکرد، سەرچاوەی ئاوەكە دیاریكراوە و پاكراوەتەوە، لەگەڵیدا دروستكردنی سێ حەزی ئاو لە قۆناغی تەواوبوندان.
باسی لەوەشکرد، ئاراستەی بۆڕییەكانیش دیاریكراون كە 58 كیلۆمەترەو 14 كیلۆمەتری ئامادەیە بۆ ڕاكێشانی بۆڕی
ئەوەشی خستەڕوو، بینای كارمەندان تەواو بوە و كار لە دروستكردنی حەوزی پاڵاوتن و حەوزی نیشتن بەردەوامە، لەو ماوەكە كەمەدا هەر ئەوەندە دەكرێت، چونكە 12ی (ئاب/8) كۆمپانیای جێبەجێكاردەستبەكاربوە لە پڕۆژەكەدا.
وتیشی، ئەوە لەكاتێكدایە عەبدوڵای كوێخا موبارەك بڵاویكردەوە، "پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ ڕادەگیرێت و، بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی کۆمپانیاکە، وتراوە چەمچەماڵ شایەنی ئەو پارە زۆرە نیە بۆی سەرف بکرێت".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: