ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی پاسپۆرت

(0) / / کردستان / پاسپۆرت زایەڵە


Nov 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی و دەوربەری دەکەین، بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانمان بکەن، واتە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بوو، لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لەکاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین.

 هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەکەین، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ بکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی

کامەران کەریم