ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و كونسوڵی ئێران
(0) /
زایەڵە ـ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا کرا.
دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات
ڕۆژی شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتكرایەوە، هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی گشتی ئێرانی لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: