ئاگادارییەكی بەپەلە له پاسپۆرتی سلێمانییەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پاسپۆرت سلێمانی


Nov 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری دەڤەری راپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ دەكاتەوە پابەندبن بەو كاتەی لە سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی تۆماریانكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ دەكەینەوە، ئەو كەسانەی حجزی ئەلیكترۆنی (سەرەی پاسپۆرت) دەكەن، پێویستە پابەندی بەروار و كاتی نامەی حجزە ئەلیكترۆنییەكە بن كە بەدەستیان گەیشتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتییان لەو كاتەی بۆیان دیاریكراوە بەبێ پێشكەوتن یان دواكەوتن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بكەن لە كاتی دیاریكراوی خۆیان بە مەبەستی جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان.

کامەران کەریم