شارەوانیی سلێمانى: ناوی حەوت هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی شارەوانی


Nov 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - تاوەکو ئێستا حەوت هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنى زەوى گەڕاوەتەوە و وتەبێژى سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانی دەڵێت "لە دابەشکردنى زەوى بەردەوامدەبین".

زەردەشت رەفیق، وتەبێژى شارەوانیى سلێمانى:لە کۆی ئەو حەوت هەزار فەرمانبەرەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، هەزار و 700 فەرمانبەریان زەوییان وەرگرتووە.

تاوەکو ئێستا ناوى فەرمانبەرانى هەردوو وەزارەتى کارەبا و کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییان بۆ گەڕاوەتەوە و بڕیارە زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت.

لە سنووری پارێزگاکە 25 هەزار پارچە زەوى ئیفرازکراوە و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێن، زەوییەکان لە هەر سێ ناوچەى تانجەرۆ، سۆتکە و تاسڵوجەن

کامەران کەریم