لەوانەیە مووچەیەک یاخود دووموچەی ئەمساڵ بخورێت
(0) /
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە د، نیهاد خالید پسپۆڕی ئابوری و شارەزا لەکاروباری بانک ڕاگەیاند، پێدەچێت ئەم دوو مانگەی ماوە بۆموچەخۆرانی هەرێم دوومانگی ناڕەحەت بێت، بەلایەنی کەمەوە مانگێکیان بخورێت، لەڕووی موچەوە لەوانەشە مانگەکانی 11 و 12 بخورێت، بەهۆی سیستمی پاکتۆکاری حساباتی ختامی، حکومەتی عێراقی ئەبێت داهاتە ناوخۆیەکان و نانەوتیەکان ڕادەست بکرێت، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، نایکات لەبری ئەوە موچەیەک یاخود دوو موچە بخەنەبری.
ناوبراو وتیشی، شەش مانگی ساڵی داهاتوو شەش مانگی ئاسای ئەبێت، بودجەو وموچە بۆ حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی عێراق پێویستی بەهەرێمە ، سودانی پێویستی بەکوردە بۆدەرچون ،شیعەکان پێویستیان پێیەتی بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی ، بۆیە موغازەلەی کورد دەکەن و نازی کورد هەڵدەگرن.
ئەوپسپۆڕی ئابورییە ئەوەشی خستەڕوو،پارتی و یەکێتی دەبێت لەناو یەکدا ڕێک بن، ئەوەش بەزەختی حکومەتی عێراق و ئەمریکی و ئێرانی و ئەوانە ، پێدەچێت هەر ڕێک بکەون لەسەر سیغەیەک.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: