لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تۆمارکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاوات شێخ جەناب کوردستان دادگای فیدراڵی غالب محەمەد


Nov 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سكاڵاكەمان لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب  و وەزیری دارایی عێراق  وەرگیرا.

غالب محەمەد لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، سكاڵایەكمان لە (١٧/١٠/٢٠٢٤) لەسەر هەر یەك لە مەسرور بارزانی و ئاواتی شێخ جەناب تۆمار كرد، ئەمڕۆ وەك سكاڵا وەرگیرا و كات بۆ دانیشتنی دادگاكە دانرا. 
 
ڕونیشیکردەوە، لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵاكە دژی هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆمار کراوە بە هۆی جێبەجێنەکردنی یاسای ژمارە 67 ی ساڵی 2017 کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان.
 
هەروەها دەڵێت، داوامانكردوە یاسای دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان جێبەجێبکرێت و دەرچووە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق دابمەزرێن.

کامەران کەریم