سودانی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە سودانی بافڵ تاڵەبانی


Nov 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانى عێراق بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی، کە ئێوارەی چوارشەممە گەیشتە شارەکە، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.

 بەڕێزیان پیرۆزبای خۆی پێشکەش کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە لە هەرێم و ئەو ئەنجامانەی کە ڕەنگدانەوەی هەبوو، و چاوەڕوان دەکرێت حکومەتێک پێکبهێنرێت خواستەکانی هاووڵاتیانی هەرێم بەدیبهێنێت، و لێکتێگەیشتن و هاوکارییەکان تەواوبکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکان.

 بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە گەورەترین سەرکەوتن بە بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەرایەتی دەکرێت، ئەمەش پەیامێکی گرنگە و نابێت هێزە سیاسییەکان پشتگوێی بخەن، و ئاماژەی بەوەکرد لەبەردەم هێزە براوەکاندا شایستەیەکی تر هەیە، ئەویش لێکتێگەیشتنەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەت، و هیوادارین بەزووترین کات تەواو ببێت.

هەروەها ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ کارکردن بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوەزاکانی هەرێم.

 جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هاوولاتیان بەشداریکردنی خۆیان لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی کە جێبەجێ دەکرێت لە بەرنامەکانی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنن.

 بەڕێز سودانی ئاماژەی بەوەشکرد ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەهۆی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنەوە بۆ سەر غەززە و لوبنان، ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و یەکڕیزی نیشتیمانی هەیە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە کە هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات.

لە لای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ستایشی هەڵوێستەکانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، و وەک بێلایەن وەسفی کرد، و پشتیوانی کردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

 هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ حکومەتی فیدراڵی دووپاتکردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا.

بەڕێز بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بە ئامانجی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.

هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی کردنی لەهەوڵەکان بۆ پەیڕەوکردنی تێڕوانینێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی بەدیهێنانی هاوسەنگی و سوودی باشتر لە وەبەرهێنانی سامانی نەوتدا.

کامەران کەریم