زانیاری نوێ لەبارەی تەمەنی خانەنشینی
(0) /
زایەڵە - مورتەزا ساعیدی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: هێشتا یاسای خانەنشینی لە قۆناغی ئامادەکارییدایە، چونکە لایەنی دارایی تێدایە و پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتە.
پەرلەمان پێی وایە تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بکرێت بە 63 ساڵ، بەڵام کێشەی دارایی هەیە بۆ پەسەندکردنی.
پێشتر لە یاسای خانەنشینیدا تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە کرا بە 63 و لیژنەی دارایی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، بەڵام پرۆژەکە لەلایەن حکومەتەوە کێشرایەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: