خوێندنی باڵا بریارێکی بەپەلەی دەرکرد
(0) /
زایەڵە - خوێندنی باڵا بڕیارێکی بەپەلەی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرد و دەڵێت” بگەڕێنەوە تا دوای سەرژمێری”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
خوێندنی باڵا دەشڵێت، ئەو خوێندکارانە بۆ ماوەی دە رۆژ، لەڕێکەوتی (16 تاکو 26/ 11/ 2024) دەتوانن بگەڕێنەوە، و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
بڕیارە کۆتا قۆناغی 20 و 21 مانگ پرۆسەی سەرژمیری گشتی لە عێراق و هەرێم کۆتاییبێت و بۆ یەکەمجار لە عێراق سەرژمیرییەکی وا ورد بەڕێوە بچێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: