حكومەتی عێراق تێچووی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی ئاشكراكرد
(0) /
زایەڵە-عەبدولزەهرا هنداوی،وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند "حكومەتی عێڕاق لەسەرەتای پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بڕی 459 ملیار دیناری تەرخانكردووە، و ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "هەرچەندە بڕی پارەی تەرخانكراو كەمە و پێویستی دەكرد زیاتربووایە، بەڵام پرۆسەكە دەستیپێكرد و لەقۆناغی یەكەمدا كارەكان بەڕێوەدەچن".
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەدوای ساڵی 1957ەوە هیچ سەرژمێرییەكی گشتی و فەرمی و گرنگ لە عێراق ئەنجام نەدراوە، سەرەڕای ئەوەی لەساڵی 2007 و 2010 دوو هەوڵی جیاواز هەبوون، بۆ ئەوەی سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی كۆمەڵێك هۆكار و بوونی چەندین بەربەست پرۆسەكە بەڕێوەنەچوو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: