دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكرێت
(0) /
زایەڵە-د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، دوای ناردنی نووسراو بۆ خەرجکردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە ڕەزامەندیی دەربڕی.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕی ئەو پارەیەی خوێندنی باڵا داوایکردووە، 7 ملیار و 250 ملیۆن دینارە و بڕیارە 5 ملیاری بۆ دەرماڵەی خوێندکاران خەرج بکرێت و ئەوەی دیکەشی بۆ چاکسازی لە زانکۆ و بەشە نێوخۆییەکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: