پارێزگاری کەرکوک داوای گەڕانەوەی بەپەلەی کەرکوکیەکان دەکات
(0) /
زایەڵە- ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک:داوا لە هاوڵاتییانی کەرکووک و دەوروبەری دەكەم، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان لە خێزان و كەسوكاریان ئەو چەند ڕۆژە بەسەر ببەن”.
هیچ مەترسییەك لە پڕۆسەی سەرژمێریدا نییە و پێویستە بە هەموانە هەوڵبدەین پڕۆسەكە سەر بخەین.”
ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە و ڕێگە بە هاتووچۆی هاووڵاتییان نادرێت”.
هاوڵاتییانی کەرکووک و دەوروبەری پێویستە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ـی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگا و زێدی خۆیان و لێرە خۆیان تۆمار بكەن”.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: