چوار ئەندامی داعش لە كەركوك كوژران
(0) /
زایەڵە - شانەی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە: لەسەر بنەمای زانیاری ورد و كەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە وەرگیرابو، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەفڕۆكەی (F_16) توانیان مەفرەزەیەکی تیرۆریستی کەلە چوار ئەندام پێکهاتبون لە کەرکوک، لەناوبەرن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، بەکوشتنی ئەندامەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سەرکەوتنێکی نوێ بۆ تۆماری سەرکەوتنەکانی عێراقییەکان بەسەر هێزەکانی تیرۆر زیادبو، جەختیش دەكەنەوە؛ هێزە ئەمنییەکان و سیستمە هەواڵگرییەکانیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچون بۆ پاشماوەکان لە تیرۆرستان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: