لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی فەڕەنسی دەکاتە شوێنگرەوەی سەڵاح
(0) /
زایەڵە - لیڤەرپوول لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح دەگەڕێت و چەند ناوێک لە لیستی چاودێریدان.
بەپێی ڕاپۆرتی یاریگا، مۆ سەڵاح لەم وەرزەدا ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ رێدز پێشکەش دەکات، لە کۆی 17 یارییدا لەگەڵ ئارنە سڵۆت، 10 گۆڵی کردووە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە ئانفیڵد، ناڕوونییەک لە داهاتووی یانەکە دروستبووە.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لەو ئامانجانەی لیڤەرپوول بۆ شوێنگرتنەوەی سەڵاح دەستنیشانکردووە، رەیان شێرکی، ئەستێرەی ئۆڵێمپیک لیۆنە.
گرێبەستی ئێستای شێرکی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و بڕگەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش لە گرێبەستەکەیدا هەیە.
جیا لە لیڤەرپوول، پاریس سانجێرمان دەمێکە لە نزیکەوە چاودێری یاریزانەکە دەکات و ئێستا لیۆن بە دۆخێکی دارایی قورسدا تێدەپەڕێت، بۆیە فرۆشتنی شێرکی، بژاردەیەکی بەهێزی یانەکەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی نیشتمانی فەڕەنسا هۆشداری بە لیۆن داوە، ئەگەر قەرزەکانی یەکلایینەکاتەوە کە بریتییە لە 422 ملیۆن پاوەند، مەترسی دابەزینی بۆ خولی پلەدووی فەڕەنسای لەسەردەبێت و رێگا نادرێت هیچ گرێبەستێک بکات.
تێبينيێك بنێرە: