سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕۆژنامەنووسان بڕیار درا

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتووچۆ


Nov 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان: سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی هەرێم كە هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە.

لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا، سەرجەم لق و نوسینگەكانی سەندیكا ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان لە هەماهەنگیدابن بەمەبەستی هاوكاریكردنی پەیامنێران و تیمەكانی راگەیاندن لەو ڕۆژانەدا.

  ڕۆژنامەنووسان جگە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی خۆیان لە ڕۆژانی قەدەعەی هاتووچۆدا، وەك ئەركێكی نیشتیمانی بەشداری سەرژمێری دانیشتوان بكەن.

 بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21 ئەم مانگە بەهۆی سەرژمێری گشتی لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێت و ڕێنمایی پێویست بە هاووڵاتیان دراوە لەکاتی سەردانی تیمەکان چۆن مامەڵە بکەن و پێویستییەکان ئامادەبکەن.
کامەران کەریم