قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە زەوی کوردستان


Nov 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "ئامادەکاریمان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کردووە."

ئاماژەی بەوەکرد "ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لە وەزارەت گەڕاوەتەوە و وردبینی تەواو بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان دەکەین. زەوییەکان لە رێگەی تیروپشکەوە دابەش دەکرێن."

وتیشی "ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە وەزارەت گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، لە سنووری شارەوانیی سلێمانی نزیکەی 6000 هەزار کەس دەبێت".

کامەران کەریم