گەشتکردنى 19 وڵات بۆ عێراق قەدەغە کرا

(0) / / جهان / كۆمەڵایەتی عێراق گەشت کردن کۆرۆنا


Jan 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتى عێراق بەئامانجی ڕێگرتن لە  لە گواستنەوەى ڤایرۆسە نوێکەى کۆرۆنا گەشتکردنى هاووڵاتیانى بۆ 19 وڵات قەدەغەکرد.  

بەپێی هەواڵی زایەڵە،لە راگەیەندراوێکى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى عێراق (چوارشەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2021) بڕیارى قەدەغەکردنى گەشتکردنى هاووڵاتیانى عێراق بۆ 19 وڵات دەرکراوە کە ئەوانیش (بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، فنلەندا، فەڕەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلەندا، لۆکسمبۆرگ، سلۆفاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمەریکا، هیند، ئوستراڵیا، باشورى ئەفریقیا، زامبیا).

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە قەدەغەکردنى هاتنە ناوەوەى گەشتیارانى ئەو 19 وڵاتە کراوە بۆ عێراق جگە لەو هاووڵاتیە عێراقییانەى کە لەو 19 وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە و بە مەرجى ئەوەى کە بخرێنە بەر کەرەنتینە و پشکنین.  

هەروەها لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا لیژنەکە داواى کردووە کە ناوەندەکانى خوێندن پابەند بن بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانى لیژنەکە و دەوامکردنى یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا.  

داواش کراوە سزاى ئەو شوێنە گشتییانە بدرێت کە پابەند نابن بە رێنمایى و رێکارە تەندروستییەکان بە پێبژاردنى ماددى کە بڕەکەى زیاتر نەبێت لە پێنج ملیۆن دینار.