ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی: ترەمپ بۆ مافەکانی مرۆڤ کارەسات بوو

(0) / / جهان / مافەکانی مرۆڤ ترەمپ کارەسات ڕوانگە


Jan 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

کارگێڕی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەم ڕێکخراە نێودەوڵەتییەدا، ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ کارەسات بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، کنت ڕۆس لەم ڕاپۆرتەدا آیگەیاند: بۆ ماوەی چوار ساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئاست مافەکانی مرۆڤ خەمسارد بوو و تەنانەت ڕوانگەیێکی دژبەرانەی هەبوو، کەوابوو هەڵبژاردنی جۆ بایدن دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوتە.
ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی بە چاوەڕوانیی لە سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا کرد بۆ هاوکاریی لەگەڵ سەرکردەکان لە ئاستی جیهان بۆ پشتگیریی لە مافەکانی مرۆڤ.
لە درێژەدا هاتووە: ئیدارەی بایدن دەتوانێ ڕێگای نوێ بۆ بەهێزکردنی ڕێزگرتن لە مافەکاننی مرۆڤ لە سیاسەتی ئەمریکا بگرێتە بەر.
ڕاپۆرتەکە جەخت لە سەر ئەوەش دەکات کە ترەمپ مافەکانی مرۆڤی لە ئەمریکا پێشێل و پشتگیریی دیکتاتۆرەکانی لە ئاستی جیهان کردووە و بەمشێوەیە زەبری لە پێگە و ناوبانگی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتی داوە.
کۆتایی/.