تورکیا بەنیازی کڕینی دووهەمین کاروانی سیستەمی بەرگری ئیس 400 لە ڕووسیایە

(0) / / جهان / زایەڵە خلوسی ئاکار تورکیا ئیس ۴۰۰


Jan 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری تورکیا جارێکی دیکە بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی ناتوانێت پاشگەز ببێتەوە له کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیس ۴۰۰ وتی: ئەنقەرە بەنیازی کڕینی دووهەمین کاروانی ئیس ۴۰۰ لە ڕووسیایه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە پێگەی ئینتەرنێتی " جمهووریەت" خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەوانێکدا ئاماژەی بە ئەم بابەتە کرد.
ئاکار بە ئاماژە کردن بەوەی کە  پێش کڕینی سیستەمی ئیس ۴۰۰_ی ڕووسی، ئەنقەرە خوازیاری کڕینی پاتریۆت لە ئەمریکا و یان سیستەمەکانی هاوشێوەی دروستکراوی فەرەنسا و ئیتالیا ببوو، وتی: تورکیا پاش ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکانی بۆ دابین کردنی  پێداویستییە بەرگرییەکانی خۆی هەستا بە کڕینی سیستەمی ئیس ۴۰۰.
بەوتەی ئاکار سەبارەت بە یەکەم کاروانی کڕێدراوی ئیس ۴۰۰ لە ڕووسیا سەرقاڵی ئەنجامدانی قۆناغەکانی کۆنترۆڵ و پشکنین و تاقیکردنەوەکانین و کارەکان بەپێی بەرنامە بەڕێوە دەچن‌.
هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی که ئەوە جێگای قبووڵ کردن نیە کە لە حاڵەتی کڕینی ئیس ۴۰۰ ئەمریکا ڕێگر ببێت لەوەی کە تورکیا فڕۆکەی ئیف ۳۵ بەدەست بێنێت وتی: بە دانوستان دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین بەڵام داواکاری پاشکەز بوونەوە لە کڕینی ئیس ۴۰۰ کێشە خولقێن دەبێت.