بنبەست لە هەموارکردنەوەی مادەی 140ی یاسای بنەڕەتی عێراق

(0) / 140 کەرکووک عێراق نەوت


Jan 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

یونادم کنا ئەندامی کۆمیسیونی هەموارکردنەوەی یاسای بنەڕەتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند دانیشتنەکانی هاوپێوەند بە تاوتوێی مادەی 140 تایبەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکانی وڵات وەستاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەم پەرلەمانتارە وێڕای ئاماژە بەم بابەتە، وتیشی: بڕیابوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرکردە سیاسییەکان و لێژنەیەکی هاوبەش لە پێکهاتە سەرەکییەکانی وڵات لە کەرکووک بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی چارەنووسی مادەی 140 یەکلایی ببێتەوە.
 کنا ڕاشیگەیاند: بە سەرنجدان بە دژایەتی  نوێنەرانی کەرکووک لەگەڵ پێشنیارەکان لەبارەی مادەی 140، ئەم ماددە یاساییە بە هەمان شێوەی پێشوو دەمێنێتەوە و هیچ هەموارێکی تێیدا نەکراوە.
کۆتایی/.