جێگری فەرماندەی سوپای قودس: هێرشی زایۆنییەکان بۆ دێرەزوور هیچ زیانێکی گیانی نەبوو
(0) /
جێگری فەرماندەی سوپای قودس بۆ کاروباری سیاسی، بانگەشەی میدیاکانی ڕۆژاوا لە بارەی زیانی گیانی قورسی هیڕشی زایۆنییەکان بۆ سەر دێرەزۆری بە درو خست و وتی زایۆنییەکان لە ترسی تۆڵەی قورسی ئێران کوێرانە هێرش دەکەن.
بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەحمەد کەریمخانی وتی کە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر دێرەزۆر لە سووریا هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە و هەواڵەکانی لەمبارەوە دوورن لە ڕاستی.
وتیشی ئەم هێرشە هاوکات بوو لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان کە نیتانیاهۆی تووشی کێشەی جیددی سیای، ئەمنی و کۆمەڵایەتتی کردووە و ئەوەش لەگەڵ ترسی تۆڵەی قورسی ئێران وای کردووە زایۆنییەکان لە ترسی ئەو تۆڵە هێرشی کوێر بکەنە دێرەزۆر بۆ ئەوەی ڕای گشتی چەواشە بکەنو بە لاڕێیدا ببەن.
جەختیشی کرد زایۆنییەکان هەرگیز ناوێرن هێرش بکەنە سەر ناوەندە گرینگەکانی ئێران و گرووپەکانی مقاومە لە سووریا.
تێبينيێك بنێرە: