ترەمپ ڕژیمی زایۆنی هێنایە چالاکییەکانی سێنتکامەوە

(0) / / جهان / ڕژیمی زایۆنی زایەڵە ئەمەریکا


Jan 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

 

میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا وەکوو دوایین دیداری بۆ ڕژیمی زایۆنی ئەم ڕژیمەی هێنایە چالاکی و کارەکانی سێنتکامەوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ترمپ لە ساتەکانی کۆتایی دەسەلاتی خۆی لە کۆشکی سپی وەکوو دوایین هەوڵ بۆ پشتیوانی کردنی ڕژیمی زایۆنی و پەرەپێدانی پێوەندییەکانی ئەو  ڕژیمە و ولاتانی عەرەبی لە دژی ئێران،فەرمانی دا کە تەلئەبیش بخرێتە نێو چالاکییەکانی سێنتکام و بەشداری تێدا بکات.

ئەمەش بەو مانایە دێت کە ناوەندی فەرماندەیی ئەمەریکا چاودێری دەکاتە سەر سیاستە سەربازییەکانی ئەمەریکا و بابەتە پێوەندیدارەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و ترەمپ لەم ڕێگاوە شێوازی کار کردنی جۆ بایدن سەرۆکی نوێ ئەمەریکا دیاری بکات.