لە شارەزوور دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قودس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنوری قەزای شارەزوور ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە خۆپیشاندانەکەی قەزای شارەزوور بەتوندی ئیدانەی هێرشە کرا و بەکارێکی دژی مرۆڤایەتی ناسێنرا.
جێگای باسە وەک هاوسۆزیەک بۆ خەڵکی قودس لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی فەڵەستین خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدرا و بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە کراو بەکارێکی دژی مرۆڤایەتی ئەژمارکرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: