ئایەتوڵڵا خامنەیی: تاوانەکانی ئیسرائیل نابێ بێ سزادان بمێنێتەوە

(0) / جهان


May 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەڵەستین لە شەڕی دوانزە ڕۆژەی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا پیرۆزبایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ناردنی سڵاو و درود بۆ لاوانی بوێرو چاونەترسی فەڵەستین، گرووپەکانی بەرخۆدان و غەززەی پاڵەوان و خۆڕاگر، جەختی لەوە کردەوە: سوپاسبێژی خوداوەندی ئازیز و توانام بۆ ئەو سەرکەوتن و سەربەرزییەی کە بە خەباتکارانی فەڵەستینی بەخشی و ئەھوەنی و ئارامی بۆ دڵە بریندارەکانی ئەوانە دەخوازم کە لەم پێناوەدا شەھیدیان داوە و بە ئاواتی ڕەحمەت و مزگێنیشم بۆ شەھیدان و بەداوای شیفا و چارەسەریی تۆکمە و  تەواوی بریندارانیش دەکەم لە لای خوداوەندی تاقانە و سەرکەوتن بە سەر ڕژێمی تاوانکاری زایونی پیرۆزبایی دەکەم.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە باس کردنی ئەمەی کە ئەزمونی ئەم چەند ڕۆژە، گەلی فەڵەستینی سەربەرز کرد، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە: دوژمنی دڕندە و گورگ شێوە بە باشی ئەوەی بۆ دەرکەوت کە لە ھەمبەر ڕاپەڕینی یەکپارچەی فەڵەستین دا بێ توانایە.
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەزمونی ھاوکاریی قودس و کەرتی ڕۆژئاوا لەگەڵ ھەرێمی غەززە و سەرزەوییەکانی ساڵی ٤٨ و کەمپەکان، ڕێبازی داھاتووی فەڵەستینییەکانی پیشان دا. لەم ١٢ ڕۆژەدا ڕژێمی ستەمکار، گەلێک دڕندەکاریی گەورەی بە تایبەت لە غەززەدا ئەنجام دا و بە کردەوە سەلماندی کە لە بەر لێنەھاتوویی لەمەڕ بەرنگاربوونەوەی ڕابوونی یەکپارچەی فەڵەستین، توشی وەھا ھەڵسوکەوتێکی مارەنگازانە و پڕلە شەرم دەبێت کە ڕای گشتیی تەواوی دنیا دژی خۆی دەورووژێنێ و خۆی و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکانی پشتیوانی و بە تایبەت ئەمریکا ملھوڕ قیزەونتر لە جاران دەکات. بەردەوام کردنی دڕندەکارییەکان و داخوازیی ئاگربڕ ھەردووکی نیشانەی شکست ھێنانی بوو کە سەرەنجام بە ناچاری پێملی ئەو شکستە بوو.
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕژێمی چەپەڵی زایونی لەمەش لاوازتر دەبێت، وتی: لەسەر ھەست بوونی لاوانی فەڵەستینی و دەستەڵات نواندنی کۆمەڵە بایەخمەندەکانی جیھادی و خەباتکار بە شێوەی بەردەوام، فەڵەستین ڕۆژلەدوای ڕۆژ ھێزمەندترو دوژمنی داگیرکەریش ڕۆژلەدوای ڕۆژ سەرشۆڕترو دۆش داماوتر دەکات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەربڕینی ئەمەی کە کاتی دەست پێ کردن و ڕاگرتنی تێکھەڵچوونەکان بە بۆچوونی گەورەپیاوانی جیھادی و سیاسیی فەڵەستینەوە بەستراوەتەوە، بەڵام خۆسازدان و ئامادە بوونی ھێزمەندانە لە گۆڕەپانەکەدا وچان و پشوو ھەڵناگرێت، ڕایگەیاند: ئەزمونی «شێخ جەڕڕاح» لەمەڕ خۆڕاگرتن لە ھەمبەر ملھوڕایەتیی ڕژێم و شارۆچکە نشینە بەکرێگیراوەکان، دەبێ بەرنامەی ھەمیشەیی جەماوەری چاونەترس و ئازای فەڵەستین بێت.
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە دنیای ئیسلام سەرلەبەر لە بەرامبەر کێشەی فەڵەستین دا بەرپرس و لە ڕووی ئایینییەوە ئەرکمەندە، وتیشی: ئاوەزی سیاسی و ئەزمونەکانی حوکمڕانیش ئەم حوکمە شەرعییە پشتڕاست دەکاتەوە و پێی لەسەر دادەگرێ، دەوڵەتە موسڵمانەکان دەبێ لە پشتیوانی کردنی گەلی فەڵەستین ڕاستبێژانە بێنە مەیدانەوە، چ لە ڕووی بەھێزکردنی سەربازیەوە و چ پشتیوانیی دارایی کە دیارە ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو پێویستە و چ لە بنیاتنانەوەی ژێرخان و کاولییەکان لە ھەرێمی غەززە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی خواست و بەدواداچوونی گەلان بە پاڵپشتی ئەو داخوازییە دینی و سیاسیانە زانی و وتی: گەلانی موسڵمان دەبێ ئەنجامی ئەم ئەرکانە لە دەوڵەتەکانی خۆیان داوا بکەن، خودی گەلانیش بە ڕادەی توانا پاڵپشتی کردنی دارایی و سیاسییان لەسەر شانە.
ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی، لە کۆتایی دا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئەرکێکی گرینگی دیکە پێوشوێنگرتنی سزادانی حکومەتی تیرۆریست و خوێنمژی زایونییە، جەختی کرد: تەواوی ویژدانە ڕاچەنیوەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە تاوانی بەربڵاوی قەڵاچۆی منداڵان و ئافرەتانی فەڵەستینی لەم ١٢ ڕۆژەدا نابێ بەبێ سزادان بمێنێتەوە. تەواوی ھۆکارە کاریگەرەکانی ڕژێم و خودی ناتانیاھۆی ملھوڕ دەبێ بخرێنە بەر پەیگەڕی دادگە نێونەتەوەیی و سەربەخۆکان و سزا بدرێن و دیارە ئەمەش بە حەول و قووەی ئیلاھی سەرەنجام ھەر وەدی .