هادی عەلی: سەرکەوتنی حەماس سەرەتای گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکە

(0) / کردستان


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و  لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاند، لەبارەی ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل باوەڕیانوایە "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیانھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەش "بێگومان سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە".