نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری کرا

(0) / اقتصادی


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی  بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی خۆ ئامادە کردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆساڵی٢٠٢١ .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش چەندین کۆبونە وەبەئامادەبونی جەنابی وەزیری بازرگانی وبریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی وبەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە لە هەرێمی کوردستان وهاتنی پلانی بە بازاڕکردن لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ وکۆبونەوەی ئەوبەڕێوەبەرایەتیانە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم بۆ دیاری کردنی نوێنە رەکانیان لە پرۆسەی بە بازاڕ کردن ی گەنمی جوتیاران .
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئامادە کاری کاری  دەکا لەرۆژانی داھاتوو بڕی گەنمی دیاری کراو کەوەربگیرێت رابگەیەندرێت و بۆهەرتەنێک لەم سال بڕێ
پەنجا هەزار دینار زیادکراوە کەبەم شێوەیە :-
١- گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠)شەش سەدو دەهەزار دینارە .
٢-گەنمی نمرە دوو(٥٣٠)پێنج سەدو سی هەزار دینار .
گەنمی نمرە سێ بە( ٤٧٠)چوارسەدو حەفتا هەزار  دینارە .
کامەران کەریم