فەرمانگەی ئاوی شارەزوور  ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

(0) / کردستان


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر دەنگۆی تێکەڵ بونی  ئاوەڕۆ بە ئاوی  خواردنەوەی  بێستان  سور، فەرمانگەی  ئاوی  شارەزوور  ڕوون کردنەوەیەکی  بڵاو کردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕونکردنەوەیەكی  فەرمانگەی ئاوی شارەزوورکە وێنەیەکی  بۆ  زایەڵە  نێردراوە  هاتووە، لەسەر ڕاپۆرتێکی کەناڵی NRT و پڕۆگرامی پەیامی ڕۆژی کەناڵی پەیام لەسەر بابەتی تێکەڵ بوونی ئاوەڕۆی گوندی بێستانسوور بە سەرچاوەی ئاوی پڕۆژەی بێستانسوور کە زیاتر لە (200,000)دوو سەد هەزار هاووڵاتی سوودمەند دەبێت لێی.
ڕونیشکراوەتەوە، ئێمە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکەین و تیایدا ڕاستی و دروستی هەواڵ و بابەتەکە بۆ ڕاگەیاندنکاران و کەناڵەکانی بینراو و بیستراو و خوێندرا و سۆشیاڵ میدیا دەخەینەڕوو، کە بابەتەکە زۆر لەوە گەورەتر کراوە و بەلاڕێدا براوە، کە بابەتی سەرەکی شتێکی کەیە و لەو ڕێگایەوە دەدرێت لە فەرمانگەی ئاوی شارەزوور و پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور.
کامەران کەریم