غالب  محەمەد بۆ زایەڵە: هەرێمی کوردستان لە ڕووی داراییەوە لە باشترین وەزعدایە

(0) / گفتگو


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق  ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزعی خراپ نیە، لە 2013 زۆرترین پارە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان هاتبێت  12 ملیار دۆلار بووە ، ئێستا هەرێم زیاتر لەو پارەیە پەیدا دەکات، ئەوکاتە موچەی خەڵک ئەدرا،  خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرا، بەهۆی ئەوەی  پەرلەمانتارانی عێراق  دەیانزانی چەند پارە بۆ هەرێم دێت .
غالب  محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتوێژی لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هەرلە زوەوە ئێمە وتمان ڕێکەوتنێکی  فاشل بوو، ڕێکەوتنێک بوو هەردوولا دەیانویست ڕێک بکەون بۆ مەوزوعی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن و تەشکیل کردنی حکومەت مەسەلەی مەوازەنە بێت، چونکە ئەو ڕێکەوتنە مەجموعەیەک شتی تیا جێگیر کراوە کە حکومەتی هەرێم نەچۆتە پێشەوە بۆیەک بابەت تا ئێستا حکومەتی  هەرێم نە بە عێراق دەڵێ داهاتمان  چەندە نە دەڵی داهاتی ناوخۆی چەندە کە نیوەی لەو داهاتە بۆ عێراق بنێرێت، عێراقیش پابەند نابێت  چونکە دەڵێ هیچ نانێرێت ئێمە هیچی بۆ نانێرین، ئەسڵی مەوزوع ڕێکەوتنێکی  بەهێز نەبووە بۆ ئەوەى  بتوانی لەسەر بنەمایەک دروست بکەین کە ساڵانی دوای ئەوەش ڕێکەوتن بکرێت  ڕێکەوتنێک بوو بۆ ئەوەى وەزعەکە کەمێک هێور بکرێتەوە  لە ڕووی لایەنە سیاسیەکان، بەڵام لە کۆتاییدا هەر هاوڵاتی سودی  لێ نەکرد .
وتیشی، ئێمە ئێستا لە مانگی 5 داین ئەم موازەنە بۆ ساڵی 2021  یانی بەپێی یاسا 7 مانگی ماوە تا ئێستا هەرێم  نەهاتۆتە پێشەوە بڵێن ئیمە 250 هەزار بەرمیلەکە  ئەوەندە پارە دەکات، ئەوە ئەوەندە پارەمان خستە ژمارە حسابیەک ڕۆژانە، داهاتی ناوخۆمان ئەوەندەیە ئەوە نیوەی ئەو داهاتەی ناوخۆیەشمان خستە ئەو حسابەوە  ئێوەش ڕێکەوتنەکەی خۆتان  جێبەجێ بکەن و پارە بنێرن، ئەوکاتە ئەگەر عێراق جێبەجێی  نەکرد دەتوانین لە داگای فیدراڵی شکات بکات  وای لێدەکەیت مولزەمی دەکەیت کە جێبەجێی بکات، بەڵام کە تۆ خۆت پابەند نابێت عێراقیش پێی خۆشە پابەند نەبیت  .
ئەوپەرلەمانتارە بۆ زایەڵە ڕونیشکردەوە، ئەوە نیە کە هەرێم پابەندنەبێت وەک ساڵانی ڕابردوو پارە هەر لە بەغداوە بنێردرێت ئەوەی تیا نیە دەبێت لەڕووی تەنکنیکیەوە هەرێم بە بەغداد بڵێ 250 هەزار بەرمیلەکە ئەوەندە  دەکات  پارەکەی بیخەرە سەر ژمارە حسابیەک، داهاتی ناوخۆش ئەوەندەیە نیوەی بخەرەسەر ژمارە حسابیەکە. ئینجا لە داهاتی ناوخۆ دەبێت چاودێری دارایی  عێراق و چاودێری دارایی هەرێم چاودێری بکات، ئەمان قبوڵ ناکەن، حکومەتی هەرێم وەزعی  خراپ نیە، حکومەتی هەرێم  لە باشترین وەزعدایە، حکومەتی هەرێم  لە ساڵی 2013  زۆرترین پارەی  لە عێراقەوە بۆ هاتبێت  12ملیارد دۆلار بووە، ئێستا زیاتر لەو بڕە پارەیە پەیدا دەکات، ئەوکاتە  موچەی خەڵکی دەدا  خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان دەکرد چونکە پارەکە دیاربوو هەموو ئەندام  پەرلەمانەکانی عێراق دەیانزانی چەند  پارە دێت   بۆ هەرێم، ئێستا بۆ حکومەتی هەرێم دووشەشە نەکەس دەزانێ داهات  چەندە  نیوەی موچەی خەڵک نادەن  و داهاتەکەشی زۆر زیاترە لەوەی کەلە 2013  دەستی کەوتووە .
ڕونیشکردەوە، بەشێک لەکێشەکە دەگەڕێتەوە بۆخەڵکی خۆیان دەبێت خەڵک ڕوون و ئاشکرا بزانێ  حکومەتی هەرێم دزی لێدەکات داهاتێکی زۆر هەیە موچەی خەڵک نادات، ئەم کارانە بە چەند ئەندام پەرلەمانێک  ناکرێ ئێمە دەتوانین بڵێن ژمارەکە ئەوەندەیە، ئەو هاوکێشەیە بە چەند  پەرلەمانتارێک ناگۆڕدرێت، دەبێت خەڵک، ڕاستی و دروستی قبوڵ نەکات بەهەموویەوە، حکومەتی هەرێم درۆ لەگەڵ خەڵکی دەکات دەڵێ داهات  نیە وناتوانم موچە بدەم  بەتەواوەتی، تا نەوت گران بێت، حکومەتی هەرێم ئێستا وەزعی زۆر زۆر باشترە. ئەوەیە  ئیلتیزام ناکات هەمووی خستۆتە سەر عێراق 21%  مووچەی  خەڵکی بڕیوە  دەڵێ داهاتم نیە کەس نازانێ داهاتەکەی چەندە، پێم وایە داهاتی هەرێمی کوردستان  زیاترە لە  تریلۆنێک  و 400 ملیار دینار مانگانە بۆ؟  یەکەم  مانگی پێشوو نەوتمان داوەتە   63  دۆلار بۆ یەک بەرمیل لە عێراق  هەرێم  11  دۆلار کەمتر  بیدات  500 هەزار بەمیل ڕۆژنە حساب بکە  ئەمە یەک، داهاتی 800 بۆ 900 ملیۆن دۆلار زیاترە، داهاتی ناوخۆ زۆر زیادی کردووە   لەبەر دوو هۆکار .
غالب محمد وتیشی، هۆکاری یەکەمی زیاد بونی داهاتی ناوخۆ لەهەرێم  خۆی باجی زیاد کردووە، دووەم لە دۆلارەکەش سود وەردەگرێ، تا ئێستا وامان زانیوە  گومرگ  بەدینار وەر دەگرێت، بەڵام ڕاستە گومرگ  بە دینار وەری دەگرێ بەڵام دۆلارە  خۆی لە ئەسڵدا، کاتێک تۆ شتێک پێی دەوتیت  گومرگەکەی  100 دۆلارە   120 هەزار دینارمان  بدەرێ، ئێستا دەڵێن  گومرگەکەی 100 دۆلارە  بەڵام دەڵێن 145  هەزار دینارمان بدەرێ. بە کورتی داهاتی زۆر زیاترە.  تریلیۆنێک و  400 ملیار دینارە. دەتوانێت  موچەی پێبدات و خزمەتگوزاری بگەیەنێت، دەتونێت دنیایەک گرفت چارەسەربکات، بەڵام نایکات  لەبەرئەوە هەمووی دەخاتە سەر عێراق دەڵێ من لەگەڵ عێراق ڕێکنەکەوتووم پارەم نیە  موچە نیوەی ئەدەم .
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، بۆ زانیاریت حکومەتی هەرێم دەیەوێت  بە یاسایی موچە کەم بکاتەوە، بەیاسا ڕیژەیەک  بڕین جێگیر دەکات  .
سازدانی -  کامەران کەریم