کاردانەوەی هاوپەیمانی موقتەدا سەدر بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک

(0) / عراق


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەواڵەکانی تایبەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک کاردانەوەی هاوپەیمانی سائیرون بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە شەفەق نیوز، سەلمان غەریباوی، پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی سائیرون لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاند: بابەتی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک پەیوەندی بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە هەیە و هەر ئەویش بڕیاری لەسەر دەدات. ئێمە پێشوازی لە هەر بڕیارێک کە لەلایەن بەڕێزیانەوە بدرێت، دەکەین و هیچ بەربەستێکیش لەم بارەیەوە نابینین.
بە وتەی غەریباوی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە هێزەکانی بەرگری عێراق و لەلایەن عێراقەوە مووچەیان پێدەدرێت. وێڕای ئەوەی کە گەڕانەوەیان بۆ کەرکووک لە چوارچێوەی ڕێککەوتن و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە بابەتی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەبێت دوور بێت لە هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سیاسی و بەتەنیا لایەنە ئەمنی و سەربازییەکان هەڵوێستیان لەسەری هەبێت.