بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران: شووشەی تەمەنی داگیرکەرانی قودس لەژێر ئیرادەی موجاهیدە فەڵەستینییەکانە

(0)


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵایی سەربازیی ئێران ڕایگەیاند: شووشەی تەمەنی داگیرکەرانی قودس لەژێر ئیرادەی موجاهیدە فەڵەستینییەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەردار لیوا پاسدار محەمەد باقری سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی سەرکەوتنی فەڵەستین بەسەر ئیسرائیل لە شەڕی ۱۲ ڕۆژەدا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لەم پەیامەدا هاتووە: سڵاو بۆ خەباتکارە ئازا و موجاهیدە بەجەربەزەکانی فەڵەستین کە بە فیداکاری لە شەڕی حەماسی و نابەرانبەری ۱۲ ڕۆژە و داڕمانی قەڵغانی بەرگری فڕوفیشاڵی بەناو گومبەزەی ئاسنین، تەنگیان بە زایۆنییەکان هەڵچنی و هەروەها پاڵپشتیکارە نفرەت لێکراو گەندەڵەکانی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی کە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، بەئاشکرا خیانەتیان لە ئامانجەکانی فەڵەستین کرد، ئاگادار دەکەینەوە بە وردبینی سەیری ڕووداوەکانی ئەم دواییە بکەن و هەروەها لێکی بدەنەوە و بیرێک بە داتوو بکەنەوە و هەرچی زووتر دست لە هاوەڵی و هاوبەشی لەگەڵ زایۆنییەکان هەڵبگرن تاکوو ڕۆژێک نەکەونە بەر ئامانجی ئاگری تۆڵە و تووڕەیی پیرۆزی گەلی فەڵەستین و موجاهیدە باوەڕدارەکانی جیهان و ڕەوانەی ئاگری دۆزەخ نەکرێن.
ە