کاردانەوەی سامی یووسف بە کوژرانی مناڵان لە غەززە
سامی یووسف گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەناوبانگ پەیامێک دا داوای لە لایەنگرانی کرد دژایەتی خۆیان لە بەرانبەر کوژرانی مناڵان لە غەززە دەرببڕن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامی یووسف هونەرمەندی ناودار ڕایگەیاندووە:” ٦۱ منداڵ لە ماوەی۱۰ ڕۆژی ڕابردوودا لە غەززە کوژراون . ئەوانە نە تیرۆرست بوون و نە سەرباز، بەڵکوو منداڵ بوون. ئادەم ئێلتانی یەکێک لەوانە بوو کە تەنیا ٤ ساڵ تەمەنی بوو، ئەوان ئیتر هەڵناسنەوە، بەڵام ئێمە دەبێت ئەم ڕەوتە ڕابگرین، ناویان بهێنین و بە هەمووانی بڵێین”.
ئەم پەیامە لە لایەن لایەنگرانی سامی یوسفەوە بە گەرمی پێشوازی لێکراوە.
تێبينيێك بنێرە: