ڕوداوێکی هاتوچۆ لە هەڵەبجە دوو قوربانی لێکەوتەوە

(0) / اجتماعی


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

 بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو .
مقەدەم  بەرزان عسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی ئوتومبیلێکی  جۆری نیسان پاسفندەر و ماتۆڕسکیلیکی دووتایە لە سەرڕێگای ناحیەی  بیارە ناحیەی خورماڵ سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە کە گەنجیکی تەمەن 20 ساڵەبە ناوی  ڕ  س  س دانیشتوی ناحیەی  بیارەیە گیانی لەدەست دا و شوفێری  ماتۆڕ  سکیلەکە  بەسەختی  برینداربوە .
ناوبراو  وتیشی، تەرمی قوربانیەکە  ڕەوانەی  پزیشکی  دادی   هەڵەبجە  کرا وشوفیری  ئوتومبیلەکە بە پێ مادەی 24هاتوچۆ  بەند کرا  کە بۆمە بەستی گەشتوگوزار سەردانی  ناوچەکەی  کردبوو  .
کامەران کەریم