لاهور شێخ جه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ په‌یامه‌كه‌ی پلاسخارت لەبارەی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم ڕاگەیاند
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی پێشوازیمان كرد له جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له دیدارێكدا گفتوگۆمان كرد ده‌رباره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پرسی چاكسازی و یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
وتیشی: "سوپاسی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانمان كرد و پشتیوانیی خۆمان ده‌ربڕی بۆ په‌یامه ڕاشكاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی جینین هێنیس پلاسخارت كه له پێناو گه‌شه‌كردنی دیموكراسی و هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، به په‌رۆشه‌وه ده‌ستی خسته سه‌ر كێشه‌كان و داوای نه‌هێشتنی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانی كرد، ئه‌وه‌ی پلاسخارت داوای ده‌كات هه‌مان داواكاریی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "باسمان له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد و پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و پابه‌ندبونی هه‌ردولامان به ڕێككه‌وتنه ئیمزاكراوه‌كانی نێوانیان دوپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌مان دوپاتكرده‌وه بۆ پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاكسازیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ڕه‌چاوكردنی بنه‌مای هاوسه‌نگی و دوركه‌وتنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه".
لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هاوڕابوین له‌سه‌ر كاركردنی هه‌مو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو له واده‌ی خۆیدا له ژێر چاودێری كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت و ببێته نمونه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی له وڵات‌دا و داهاتویه‌كی باشتر و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتییان لێبكه‌وێته‌وه".
تێبينيێك بنێرە: