مه‌حمود سه‌نگاوی: مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه به‌جۆرێكیش مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه و په‌لاماردانی هه‌رێمن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌حمود سه‌نگاوی له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی چله‌ی ماته‌مینی سه‌عده حه‌مه‌ساڵح هاوسه‌ره‌كه‌یدا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئاشكرایكرد، "ده‌بێت هه‌مو لایه‌نه‌كان یه‌كپارچه و یه‌كده‌نگ و دژایه‌تی یه‌كتر نه‌كه‌ن، هه‌مو بابه‌ته‌كان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی به‌ئارامی بژین و وڵاته‌كه‌مان ئازاد و پارێزراو بێت، به‌هیچ جۆرێك نابێت جنێو به‌یه‌كتر بده‌ن و قسه له‌سه‌ر یه‌كتر بكه‌ن، له‌ولاشه‌وه دوژمنه‌كانیشمان په‌لامارمان بده‌ن و داگیرمان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌حمود سه‌نگاوی وتی، "مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه، مه‌ترسیه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م روه‌كانه‌وه‌ن، به‌جۆرێك مه‌ترسی هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و په‌لامارمان بده‌ن و بمانكوژن".
تێبينيێك بنێرە: