پرۆژەیەک بۆ گرفتی کەم ئاوی لە سلێمانی دەخرێتە ڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە کەمئاوی وشکەساڵی سلێمانی سەباح شەهید فەتاح


May 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  ئاشکرایدەکات، پرۆژەیەکیان سەبارەت بە گرفتی کەم ئاوی و وشکەساڵی پێشکەش کردووە  ئەم پرۆژەیە واژووی  ١٧ ئەندامی ئەنجومەنی  لەسەرە .
سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،   پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک بۆ چارەسەری گرفتی بێئاوی و ڕوبەڕوبونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاو بە بەرنامەی کورت خایەن و بەردەوام .
ناوبراو وتیشی، دیاردەی وشکەساڵی و کەمبونی ئاو مەترسیەکی بەردەوام و جدیە لە سەر دانیشتوانی هەرێم، گرفتی کەمی ئاو و بەتایبەتی ئاوی خواردن  چەند ساڵێکە عێراق و سوریای گرتۆتەوەو هەرێمیش تووشی ئەم گرفتی کەمئاوییە بووە
ڕونیشیکردەوە، ئەم پڕۆژەیە بۆ چارەسەركردنی  كەم ئاوییە لە کوردستان، پشتیوانی و واژۆی 17ئەندامی بەڕێزی  ئەنجومەنی لەسەرە و ھیوادارم وەزارەتی كشتوكاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەكان پلانی جدی و بەپەلەیان ھەبێت.
کامەران کەریم