پارێزگاری سلێمانی سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد

(0) / کردستان


May 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامانجی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری کوردستانی ئێران و لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ رێکەوتنەکانی پێشوو و بەشداری کردن لە کۆنفرانسی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەی ئازادی ئابووری بانە و هەروەها سەردانی چەند ناوچەیەکی پیشەسازی و گەشتیاری، سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەهمەنی مورادنیا پارێزگاری کوردستان دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ی زاینی لە مەرزی باشماخ پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانی کرد.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەم سەردانەدا هاوڕێیەتی پارێزگاری سلێمانی دەکات.
لەم سەردانەدا بەدواداچوون بۆ رێکەوتنەکانی پێشووی نێوان دوو پارێزگا دەکرێت.
هەروەها پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەی ئازادی ئابووری بانە و هاوکات سەردانی چەند ناوچەیەکی پیشەسازی و گەشتیاری دەکات.