لە هەڵەبجە دەست گیرا بەسەر بڕێکی زۆر ئاوی لەدەبەکراو

(0) / اقتصادی


May 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بەسەر بڕێکی زۆری ئاوی لەدەبەکراودا گیرا، کە لە دەرەوەی مارکێتەکان هەڵگیرابوو .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/٢٣ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر "ئاوی لەدەبەکراو" کە دوور لەڕێنماییەکانی تەندروستی و لەدەرەوەی مارکێتەکاندا و لەپلەی گەرمی بەرزدا هەڵگیرابون، دواتر لەلایەن لیژنەوە  تەلەف کرد.
لای خۆیانەوە لیژنە هاوبەشەکان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک وسەرجەم ئەندامانی کۆمپانیای (گارێکس) دەکەن، کە هەمیشە و لەهەرکاتێکدا پێویستیان بەهاوکاری هەبوبێت بەسوپاسەوە هاوکاری تەواویان کردوون.
کامەران کەریم