هاتوچۆ لە دەروازەی تەمەرچین ئاسایی کرایەوە
(0) /
هاتوچۆ لە دەروازەی سنووریی تەمەرچین لە ئەمڕۆوە ئاسایی کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج ئازادی بەڕێوبەری دەروازی سنووریی تەمەرچین لە پیرانشار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پاش دەربڕینی ڕەزامەندیی بەرپرسانی پێوەندیداری هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکان لە لایەن ئێرانەوە، هاتن و چونی گەشتیاران لە دەروازی سنووریی تەمەرچینەوە لە یەکەم کاژێرەکانی ئەمڕۆ شەممە 27ی بەفرانبار / 16ی کانوونی دووەم ئاسایی کرایەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە لایەنی ئێرانەوە هیچ کێشەیێک بۆ هاتوچۆ لە تەمەرچین نییە، ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوەکانی لایەنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆڕۆنا و دیکەی کارە ئیدارییەکان بۆ گەشتی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێم کرد و هیوای ئەوەشی خواست کە بەبێ هیچ کێشەیێک هاووڵاتیان لە هەر دوو لایەنەوە بتوانن بە شێوەی ئاسایی گەشت بکەن.
شایوی باسە کە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی لایەنی کوردستانی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا ماوەی سێ حەوتەیە دەروازی سنووریی تەمەرچین بە ڕووی گەشتیارانی دوو لایەندا داخراوە .
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: