ئەگەری درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

(0)


May 24, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە "نوور نێوز"ی ڕاگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی کۆتایی هاتنی مۆڵەتی سێ مانگەی ئێران بە ئاژانس بۆ چاودێری، ئەگەری درێژکردنەوەی مەرجداری ڕێککەوتنی پێشوو بۆ ماوەی مانگێک لەئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەکە لێکدانەوەی ئەم بابەتەی بۆ نیازپاکی ئێران بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ پرۆسەی دانوستاندنەکانی ئێستا لە ڤیەننا گەڕاندەوە و وتیشی: لە ئەگەری یەکلایکردنەوەی ئەم بڕیارە چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکانی دانووستاندن سوود لەو دەرفەتەی کە ئێران بۆیان دەڕەخسێنێت، وەربگرن و بە قبووڵ کردنی داخوازییە یاساییەکانی ئێران ئاسانکاری بۆ پرۆسەی دەستگەیشتن بە ڕێککەوتن بکەن.