بەدرۆخستنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی بەرهەمهێنانی درۆن لە ئێران
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپۆرتەکان لە سەر ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی بەرهەمهێنانی درۆن لە پارێزگای ئیسفەهانی بەدرۆخستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم بەرپرسە کە ئاماژەیێک بە ناوی نەکراوە، بە پێگەی نوورنیووزی وتووە: هەواڵی ئاگرکەوتنەوە کە هەندێ میدیای دژبەری ئێران بڵاویان کردۆتەوە، لە کەرتی تایبەت و کارگەی بەرهەمهێنانی یاری ئاگرین بووە .
جەختی لە سەر ئەوەش کردۆتەوە کە هیچ چەشنە ئاگرکەوتنێک لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهان ڕووی نەداوە.
شیاوی باسە ڕۆژنامەی گاردیەن چاپی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی لە ناوەندی بەرهەمهێنانی درۆن بە ناوی "هسا" لە ئیسفەهانی بڵاوکردەوە و ئەو ڕووداوەی بەستەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ئێران.
تێبينيێك بنێرە: