هەڵەبجە : خاتوونێکی تر پۆستێکی تری باڵای شارەکەی وەرگرت

(0) / کردستان


May 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە خاتونێکی  دیکە پۆستێکی حکومی وەرگرت ، بەشێکی بەرچاو لەپۆستە حکومیەکانی هەڵەبجە لە ئێستادا لەکایەن خانمانەوە  بەڕێوە دەبرێن  .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە ،  بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، ئەمڕۆ ئەندازیار (خێڵان عبدالرحمن ميرزا) وەك بەرێوەبەی گشتی شارەوانیەکانی ھەڵەبجە دەستبەکاربوو.
بەمەش پۆستێکی تری باڵای شارەکە درایە خانمان، کە لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاوی پۆستە باڵاکانی شارەکە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوە دەبرێت.
بەشێک لەو پۆستانە:
قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی هەڵەبجە
ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە.

کامەران کەریم