مامۆستایەکی ئاینی بۆ زایەڵە : یەکڕیزی و یەک گوتاری بۆ وڵاتانی ئیسلامی پێویستە

(0) / گفتگو


May 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی ئاینی ئاشکرایدەکات ، فەرمانڕەوایانی ئیسلام لەوڵاتانی ئیسلامی لەپێناو مانەوەیان لەسەر کورسیەکانیان بونەتە گەورەترین هۆکار گەلی موسڵمان بەردەوام لاواز دەربکەوێت .

مەجید عەلی محێدین مامۆستای ئاینی لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە ڕایگەیاند ،لەڕاستیدا فاکتەری سەرەکی بۆ دواکەوتنی عالەمی ئیسلامی ئەوەیە کەوا پابەندنین بە و عەهدو پەیمانەی کە خوای گەورە داویەتی بەسەریاندا خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرموێ دەست بگرن بە بەرنامەی خواوە و تەفرەقە مەبن ، جیهانی ئیسلامی پارچە  پارچە و کۆمەڵ کۆمەڵ  بوون یەکیان نەگرتووە  و یەک ناگرن لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا .ئەم جیاوازییە ئەم فرە خیتابیە  ئەم پەرتەوازییە هۆکارێکی سەرەکییە  بۆئەوەی یەک نەگرن و هەمیشە شکست بخۆن لە دونیایی پێشکەوتن و  دوا بکەون ، خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرموێ  شەڕو ئاژاوە مەکەن  لەنێوان خۆتاندا شکست دەخۆن  هێزو تواناتان لەدەست دەدەن ، ناتوانن بەرامبەر دەرەوەی خۆتان بەرەنگاری ئەنجام بدەن  ، پێویستە موسڵمان بۆئەوەی بەرامبەر دوژمنان  و ناحەزان ی دەوروبەری سەرکەوتووبێت  یەکەم یەک ڕیزی  و دووەم یەک خیتابی و دەست گرتن بەئاینی خوا دووەم ئاژاوەو و ناکۆکی لەنێوانیاندا ڕوونەدات  سێهەم وەحدەی کەلیمەیان هەبێت  وەحدەتی سەفیش پێویستە  .

وتیشی ، فەرمانڕەوایانی ئیسلامی حاکمەکانیان لەپێناو مانەوەی لەسەر کورسیەکانیان بونەتە گەورەترین هۆکار بۆئەوەی  گەلی موسڵمان  هیچ دەنگێکی نەبێت هیچ ڕەنگێکی نەبێت  لەعالەمی  دەرەوە و هەمیشە لاواز دەربکەوێت لەچاوی دوژمنانیدا .

سەبارەت بەودەوڵەتانەی کەبەناو دەوڵەتی ئیسلامین ڕێکەوتنی ژێربەژێریان هەیە لەگەڵ وڵاتانی غەیرە ئیسلامی مەلامەجید عەلی محێدین وتی ،ئەوانە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان  لەپێناوی سەلامەتی کورسیەکەیان لەپێناو بەحاکم و فەرمانڕەوا  بمێننەوە  هەموو بەرژەوەندیەکانی میللەت دەکەن بەقوربانی مانەوەی خۆیان ، کلک گرێ دەدەن لەگەڵ وڵاتانی  غەیر موسڵمان ،ئەوەی بەرژەوەندی میللەت بێت ئەوان نایانەوێ ، مەبەستیان تەنها ئەوەیە خۆیان بمێننەوە  لەبەر ئەو کورسیە حوکم بکەن تا کۆتای ، هۆکاری ئەم ڕیکەوتنی ژێر بەژێرییە ئەم وڵاتانی بەناو ئیسلامیە گەلەکانیان موسڵمانن بەڵام  حاکمەکانیان  ڕێکەوتن ئەنجام دەدەن بەئاشکرا  یاخود بە شێوەی نهێنی هەمووی هۆکارە بۆئەوە  عالەمی ئیسلامی  بەرامبەر دەوڵەتێکی بچوکی وەک جولەکە ناتوانن یەک  کەلیمە قسە بکەن ناڕەزایی دەر ببڕن  هۆکی ئەوەیە  موسڵمانان نەخۆشی  وەهمیان هەیە وەهم حب الدنیا وکراهیت موت  ، خۆشەویستی دنیا کاری لەسەر دڵیان کردووە وەحەز ناکەن بمرن و حەز لەژیان دەکەن .

سازدانـی – کامـەران  کەریـم