سەردانی شاندێکی پەرلەمانی عێراق بۆ تاران بۆ بەشداری کردنی دانیشتنی کۆمیتەی فەڵەستین

(0) / جهان


May 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

 شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرپەرستی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی کۆمیتەی فەڵەستین گەیشتە تاران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرپەرستی حەسەن کەعبی، بەمەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی کۆمیتەی فەڵەستینی سەر بە یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە ئەمڕۆ بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین بەڕێوە دەچێت، گەیشتە تاران.
لە ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە کە شاندی ناوبراو و هەروەها شاندی پەرلەمانی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بڕیارە ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک و پەرلەمانییەکان بۆ پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی فەڵەستین و دەسبەجێ کۆتایی هێنان بە ئەو کوشتارە مرۆییەی کە ئیسرائیل بەڕێی خستووە، تاوتوێ بکەن.