گەرمیان؛منداڵێک  خنکا

(0) / اجتماعی


May 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد منداڵێکی سێ ساڵان لەئاودا خنکا کە دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە .
بەپێی  ڕاپۆرتی   زایەڵە   ، مقەدەمی ماف پەروەر   عەلی  جەمال  قدوری   لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی   پۆلیسی  گەرمیان   بەزایەڵەی   ڕاگەیاند   ،  ئەمڕۆ دووشەمە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان بەناوی ( باوان ئومێد حەمید ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان لەئاو گیانی لەدەستدابوو  
بەوتەی کەسوکاری ئەم منداڵەی گیانی لەدەستداوە لە شارۆچکەی هەڵەبجەوە لەگەڵ دایکی بەسەردان هاتوونەتە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار
نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتۆتەنێو چاڵێکەوە کەپاشماوەی ئاوی غەسلێکی ئۆتۆمبێلی ئەوگەڕەکەی لێ کۆبۆتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .


کامەران کەریم