سەیدسادق، ٣ گەنج دەستگیردەکرێن
(0)
پۆلیسی دارستانی سەیدسادق، سێ گەنجی بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە سرووشت و بڕینەوەی دار دەستگیرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند ، ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پۆلیسی دارستانی قەزای سەیدسادق لەسەر فەرمانی دادوەر سێ گەنجیان لە قەزاکە دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بڕینەوەی دار و سوکایەتیکردن بە سرووشت و ئاساییکردنەوەی بڕینەوەی دار بۆ خەڵکی و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی خۆیان وەک پاڵەوان لەکاتی بڕینەوەی دارەکە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: