حەماس: بەشێکی بچووک لە تواناییە سەربازی و تاکتیکییەکانی خۆمان خستەڕوو

(0) / جهان


May 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سکرتێری نووسینگەی سیاسی حەماس لە دەرەوە، ڕایگەیاند، بەرخۆدانی فەڵەستین لەم شەڕی دواییەدا تەنیا بەشێکی بچووک لە تواناییە سەربازی و تاکتیکییەکانی خۆی خستەڕوو و تواناییەکانی زۆر زیاترن لەوەی کە بینرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "موسا ئەبوومەزروق" جێگری سکرتێری نووسینگەی سیاسی حەماس لە دەرەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی " ئەلقودس ئەلعەرەبی" ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە بەرخۆدان لەم شەڕی دواییەدا تەنیا بەشێکی بچووک لە تواناییەکانی خۆی خستەڕوو بەڵام لەم شەڕەدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ناوبراو ئاشکرایشی کرد، یەکێک لە ئامانجەکانی هاوێشتنی مووشەکەکانی بەرخۆدان ئەوە بوو کە بە دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە فەڵەستینی داگیرکراو دانیشتووانی شارۆچکەکان ناچار بە کۆچکردن و ڕۆیشتن بۆ هەمان ئەو شوێنەی بکات کە لێوەیەی هاتوون. ئەمڕۆ مووشەکەکانی بەرخۆدانی فەڵەستین بەوردی ئامانجەکانی خۆیان دەپێکن و خەباتکارە فەڵەستینییەکان بەندەرەکان، دڵی شارە ناوەندییەکانی فەڵەستینی داگیرکراو، سەکۆکانی غاز و هێڵەکانی سووتەمەنی و هتدیان کردە ئامانج.